شەوی ڕابردوو دوو برا به‌هۆی روداوێكی هاتوچۆوه له‌سه‌ر رێگه‌ی كه‌ركوك- هه‌ولێر دووبرا گیانیان له‌ده‌ستدا.
فازیڵ ئیبراهیم، وته‌بێژی پۆلیسی هاتوچۆی هه‌ولێر رایگه‌یاند كاتژمێر 8ی ئه‌مشه‌و له‌سه‌ر رێگای سه‌ره‌كیی هه‌ولێر- كه‌ركوك له‌سایدی هاتن به‌ره‌و شاری هه‌ولێر ئۆتۆمبیلێكی جۆری كیای تایبه‌ت كه هی گه‌شتیاریكی عه‌ره‌ب بووه خۆی كێشاوه به‌ماتۆڕسكیلێك كه ماتۆڕسكیله‌كه شوفێر و سه‌رنشینێكی له‌سه‌ر بووه و هه‌ردوكیان برا بوون، له‌ئه‌نجامی رووداوه‌كه هه‌ردووكیان گیانیان له‌ده‌ستدا.
فازیڵ ئیبراهیم ئاشكرایكردووه كه "هۆكار بۆ كه‌وتنه‌وه‌ی روداوه‌كه هه‌ڵه‌یه‌كی كوشنده‌ی شوفێری ماتۆڕسكیله‌كه بووه، چونكه كاتێك له شه‌قامێكی لاوه‌كی خۆڵه‌وه هاتبووه سه‌ر رێگای سه‌ره‌كی، نه‌وه‌ستاوه، به‌ڵكو ده‌ستبه‌جێ هاتبووه ناوه‌ندی شه‌قامه‌كه كه له‌وێش ئۆتۆمبیله‌كان به‌خێرایی ده‌ڕۆن به‌تایبه‌تی كه ئه‌م رێگایه‌ش رێگایه‌كی سه‌ره‌كییه و دوو سایده، خێرایی رێگاپێدراویش تیایدا 100 كیلۆمه‌تره له‌كاتژمێرێكدا".
وته‌بێژی پۆلیسی هاتوچۆی هه‌ولێر وتیشی "له‌سه‌ر شۆفێری ئۆتۆمبیله‌كه ده‌ستگیركراوه كه ئه‌ویش بێ‌تاوان نه‌بوو له‌كه‌وتنه‌وه‌ی روداوه‌كه، چونكه خێراییه‌كه‌ی زۆر زیاتر بووه له‌خێرایی رێگاپێدراوی شه‌قامه‌كه".