شانۆ بەکر فەرەج، پێشکەشکاری دیاری کەناڵی ئێن ئاڕ تی دوو، وێنەیەکی خۆی بڵاوکردووەتەوە و پرسیارێک ئاڕاستەی هەوادارانی
دەکات
شانۆ لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام وێنەیەکی خۆی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت "ئەمڕۆ گوڵەکەی سناپم نەویست شەبەقێ گوڵ بە سەرمەوە بوو" هەروەها دەپرسێت "پرۆگرامی ئەم ئیوارەیەتان پێ چۆن بوو ؟؟؟".
شانۆ كچی هونەرمەند بەكر فەرەجە و چەند ساڵێكە دەستی بە كاری هونەری و ڕاگەیاندن كردووە و لە چەند دەزگایەكی میدیایی كاری كردووە، ئێستاش یەكێکە لە پێشكەشكارە دیارەكانی nrt2 ئەمەش جگە لەوەی وەك ژەنیاری ئامێر عود ئەندامی گروپی میوزیكی لوڕە