پاش كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و كۆمه‌ڵی ئیسلامی ، هەردوو كوڕه‌كانی نه‌وشیروان مسته‌فا سه‌ردانی عه‌لی باپیر ده‌كه‌ن، پەرلەمانتارێکی کۆمەڵیش ئامانجی سەردانەکە دەخاتەڕوو.
له‌پاش كۆبوونه‌وه‌ی گۆڕان و کۆمەڵ ئێوارەی ئه‌مڕۆ وه‌فدێكی تری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كه پێكهاتبوون ، له (چیا و نما) كوڕی نه‌وشیروان مسته‌فا ، و عه‌لی حه‌مه صاڵح په‌رله‌مانتاری گۆڕان سه‌ردانی عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی _یان كرد له باره‌گای ئه‌نجومه‌نی سیاسی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌شاری سلێمانی .
سۆران عومەر، پەرلەمانتاری كۆمەڵی ئیسلامی لە پەرلەمانی كوردستان، راگەیاند "سەردانی چیا و نما بۆ لای عەلی باپیر، زیاتر سەردانێكی كۆمەڵایەتی و بۆ جەژنە پیرۆزە بووە، هەرچەندە سەردانەكە كۆمەڵایەتی بوو، بەڵام بەدەر نەبوو لە باسكردنی پرسە سیاسییەكان، بەتایبەت باسی ڕیفراندۆم و ئاساییكردنەوەی كارەكانی پەرلەمان و چەند پرسێكی سیاسی دیكەش كرا".
ئەو سەردانەی کوڕەکانی نەوشیروان موستەفا لەکاتێکدایە به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 4ی ئه‌یلولی 2017، وه‌فدێكی باڵای بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به سه‌رپه‌رشتی عومه‌ری سه‌ید عه‌لی، رێكخه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان سه‌ردانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی_ یان كرد له باره‌گای ئه‌نجومه‌نی سیاسی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له سلێمانی.
دواتر هه‌ردولا به‌سه‌رپه‌رشتی عومه‌ری سه‌ید عه‌لی و عه‌لی باپیر، ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی كۆبوونه‌وه و تیایدا دۆخی سیاسی هه‌رێم و پرسی كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان تاووتوێ كرا، دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ش راگه‌یه‌ندراوێكی هاوبه‌شیان بڵاوكرده‌وه