کۆمسیۆنی هەڵبژاردن و ڕاپرسی دامەزاندنی ڕاگەیاند

كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و ڕاپرسی لە هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، ئەو فۆڕمەی بڵاویان كردووەتەوە بەمەبەستی دامەزراندن، ڕادەگیرێت و لە داهاتوودا فۆرمێكی تر پڕ دەكرێتەوە.

نووسینگەی هەولێری كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و ڕاپرسی، ڕاگەیەندراوێکی بلاوکردووەتەوە و تێیدا هاتووە هاووڵاتییانی شاری هەولێر ئاگەدار دەكەینەوە ئەوانەی دەیانەوێت دابمەزرێن بەگرێبەست لە ڕۆژی دەنگدان، ئەو فۆڕمەی بڵاومان كردبووەوە بۆ پڕكردنەوە بەمەبەستی دامەزراندن ڕادەگیرێت.

هەرلەوڕاگەیەندراوەدا هاتووە، بۆ دامەزراندن لە شوێنی ئەو فۆڕمە، فۆڕمێكی تر لە داهاتوودا بڵاو دەكەینەوە كە لە لایەن كۆمسیۆنی باڵاوە بۆمان ڕەوانە دەكرێت و گشتگیرە بۆ سەرجەم پارێزگاكان.

ئەمەش لە کاتێکدا دێت دوێنێ کۆمسیۆن ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتبوو ئاگەداری دانیشتوانی هەولێر دەكاتەوە كە دەست بە ناونووسین بۆ دامەزراندنی كاتی كارمەندانی بنكەكانی دەنگدان بۆ ریفراندۆم دەكات كە بڕیارە لە 25ی ئەم مانگە بەڕێوە بچێت.



PM:03:26:05/09/2017