"مەنسوربارزانی 20 چەكداری داعشی گواستۆتەوە"

ماڵپەڕی "كورد میدیا" بڵاویكردۆتەوە مەنسور بارزانی، بەرپرسی لەشكری تایبەت و گوڵانی پارتی دیموكراتی كوردستان هێزێك جوڵە پێدەكات و چەند شوێنێك بە هێزەكانی‌ پێشمەرگە لە رۆژئاوای‌ تەلەعفەر چۆڵ دەكات. 

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕەكە رۆژی‌ سێشەممە مەنسور بارزانی هێزێكی تایبەتی لەشكری تایبەت و گوڵانی‌ بۆ گوندەكانی هەلوم و خەرایج لە ناوچەی عیازە جوڵە پێكردووە.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، كە مەنسور بارزانی فەرمانی بە چۆڵكردنی 12 جێگەی پێشمەرگە كردووە كە سەرجەمیان لە لیوای 12ی وەزارەرتی پێشمەرگەن و لە جێگەیان هێزەكەی مەنسور بارزانی جێگیركراون.

بەگوێرەی هەوڵەكە ئەو هێزەی مەنسور بارزانی بەڕێككەوتن لەگەڵ هۆزە عەرەبەكانی ناوچەكە دەیانەوێت 20 چەكداری داعشی سعودیی لەو ناوچەیە بگوازنەوە بۆ جێگەیەكی دیكە.

پێشتریش سەدان چەكداری‌ داعش لە ناوچەی‌ عیازییە خۆیان رادەستی‌ هێزەكانی‌ پێشمەرگە كرد و تاوەكو ئێستا چارەنوسی‌ ئەو چەكدارانە یەكلایی نەبۆتەوە.



AM:09:57:06/09/2017