بڵێسە جەبار فەرمان، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی کە هاوکات ئەندامی شاندی کۆبوونەوەی حزبەکەی بوو لەگەڵ گۆران و کۆمەڵ لە شاندەکە کشایەوە.
بڵێسە جەبار فەرمان، ئەندامى سەرکردایەتى یەکێتى، ڕاگەیاند " هیوای سەرکەوتن و گفتوگۆیەکی دۆستانە بۆ هەڤاڵانم دەخوازم لە شاندی دانوسان و سەردانکردنی بزوتنەوەی گۆران و کۆمەڵی ئیسلامی و کشانەوەی خۆم لەوشاندە رادەگەیەنم".
ئەو ئەندامەی شاندەکەی یەکێتی هۆکاری کشانەوەی لەو شاندەی یەکێتی بۆ لای گۆڕان و کۆمەڵ ئاشکرا نەکردووە، بەڵام بەپێی زانیاریەکان ناوبراو لە شێوازی پێشنیارەکانی یەکێتی بۆ گۆڕان ڕازی نەبووە و بەو هۆیەو پاشەکشەی کردووە.