بەختیار عەلی خەڵاتی ئەدەبی نیلی زاکس وەردەگرێت

دوا نیوەڕۆی 7 ی ئەیلول کولتوربیرۆی شاری دۆرتمۆند ڕایگەیاند کە دوای کۆبوونەوەی دوێنێی لیژنەی تایبەت بە خەڵاتی «نیلی زاکس» ، بڕیاردرا خەلاتی ساڵی 2017 بدرێت بە نوسەری کورد «بەختیار عەلی».

پێدانی ئەو خەڵاتە بووبە هەواڵێکی گرنگی زۆر لە لاپەڕە کولتوورییەکانی ئەڵمانیا و میدیای ئەو وڵاتە گرنگیەکی لە رادەبەدری دا بەو هەواڵە.

 خەڵاتی نیلی زاکس یەکێکە لە کۆنترین خەڵاتە ئەدەبییەکانی ئەڵمانیا و تەنیا بە ناوە زۆر ناسراو و گرنگەکان دراوە. لەو نوسەرانەی پێشتر ئەم خەڵاتەیان وەرگرتووە ئەم ناوە گەورانە دەبینین «ئەریک فرۆم، میلان کۆندێرا، نادین گۆردمیر، ئەلیاس کانیتی، کریستا ۆلف، دافید گرۆسمان، مارگرت ئەتود». 

بەختیار عەلی نوسەر ئێستا لە بەرلین ئامادەی فیستفاڵی ئەدەبی بەرلینە، بەپێی یونیۆنس فێرلاگ کە کتێبەکانی بەختیار عەلی چاپ دەکات، لە نیوەڕەوە دەیان نامەی پیرۆزبایی گەیشتۆتە نەشرەکە. لە ڕۆژانی داهاتوودا زانیاری زیاتر دەربارەی خەڵاتەکە و دەنگدانەوەکانی لە ڕۆژنامەگەری و ناوەندی کولتووری ئەڵمانیدا بڵاودەکرێتەوە. 

تا ئێستا تەنیا دوو کتێبی نوسەر کراوە بە ئەڵمانی «دواهەمین هەناری دونیا» لە وەرگێڕانی ڕاوێژ سەلیم و خانمی ئوتە کانتێرا لانگ، لەگەڵ «شاری مۆسیقارە سپییەکان» لە وەرگێڕانی «پێشەوا فەتاح».

خەڵاتی نیلی زاکس یەکێکە لە کۆنترین خەڵاتە ئەدەبییەکانی ئەڵمانیا و تەنیا بە ناوە زۆر ناسراو و گرنگەکان دراوە. لەو نوسەرانەی پێشتر ئەم خەڵاتەیان وەرگرتووە ئەم ناوە گەورانە دەبینین «ئەریک فرۆم، میلان کۆندێرا، نادین گۆردمیر، ئەلیاس کانیتی، کریستا ۆلف، دافید گرۆسمان، مارگرت ئەتود».

ئەم لینکانە هەواڵی خەڵاتەکەیە لە هەندێک پێگە و میدیای ئەڵمانیدا..
http://www.focus.de/…/dortmund-irakisch-kurdischer-autor-ba…
https://www.ruhrnachrichten.de/…/In-Dortmund-Bachtyar-Ali-b…
https://www.shz.de/…/bachtyar-ali-erhaelt-nelly-sachs-preis…



PM:11:10:08/09/2017