بڕیارە ئەمڕۆ هەردوو شاندی پارتی و یەکێتی بۆ
قسەکردن لەسەر پرسی کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان کۆببنەوە.
شاندی پارتی بە سەرۆکایەتی نێچیرڤان بارزانی ، جێگری
سەرۆکی پارتی و شاندی یەکێتیش بە سەرۆکایەتی مەلابەختیار ، لێپرسراوی دەستەی کارگێڕی
مەکتەبی سیاسی دەبێت.
جگە لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ کە لە ئاستێکی باڵا ئەنجام
دەدرێت، بڕیارە سبەی دووشەممە 11-9-2017 کۆبوونەوەیەکی دیکە لە نێوان پارتی و یەکێتی
ئەنجام بدرێت کە تێیدا مەسعود بارزانی ، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان ئامادە دەبێت
و بەپێی زانیارییەکان لە کۆبوونەوەکەدا رێککەوتنی کۆتایی بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمانی
کوردستان واژۆ دەکرێت.