چەند خۆراکێک هەیە کە یارمەتیدەرێکی باشن لەبەهێز کردنی قژ دا ئەوانیش
بریتین لە
1- پرتەقال: پرتەقاڵ سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندە بە ڤیتامینC ئەم ڤیتامینە یارمەتی دەرێکی
باشە بۆ تەندروستی هەمو جەستە.پرتەقاڵ چەندین کانزاو ڕیشاڵ و ماددەی خۆراکی بەسودی
تێدایە ئەمانەش یارمەتیدەرە لە بەهێز کردنی قژدا.
2- مۆز: مۆز میووەیەکی زۆر گرنگە چارەسەری زۆر نەخۆشی
دەکات هەروەها یارمەتیدەرێکی باشە لە درەوشانەوەی قژ و گەشەکردنی، چارەسەری قژوەرینش دەکات.
3- شێلک: شێلک
ژمارەیەکی زۆر سودی هەیە یەکێک لە سودەکانی ئەوەیە کە بەرپرسە لە گەشەکردنی قژ هەروەها
تەندروستی قژ دەپارێزێت.
4- سێو: ڕیشاڵی تواوە کە لە سیودا هەیە بەرپرسە لە پارستنی
قژ لە هەڵوەرین هەروەها یارمەتی گەشەکردنی قژیش دەدات.
5- ترێ: باشترین سودی تەندروستی ترێ بەخشینی جوانیە بە قژ. دژی کڕێش
و هەڵوەرینی قژ دەوەستێتت هەروەها زۆر بەخێرای گەشە بەقژ دەکات.
سەرچاوە: Health Ature
وە:هە-ف