هه‌رچه‌ند بڕیار بوو ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 11-9-2017 جارێكی تر یه‌كێتیی و پارتی بۆ تاوتوێكردنی زیاتر پرۆژه‌كه‌ی یه‌كێتی بۆ كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان کۆببنەوە بەڵام کۆبوونەوەکە دواخرا.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی فەرمیی یەکێتیی نیشتمانیی
کوردستان هه‌رچه‌ند بڕیار بوو ئه‌مڕۆ جارێكی
تر مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ تاوتوێكردنی
زیاتر پرۆژه‌كه‌ی یه‌كێتی بۆ كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی هه‌رێم له‌شاری هه‌ولێر
كۆببنه‌وه،به‌ڵام به‌پێی زانیارییه‌كان كۆبوونه‌وه‌كه بۆ سبه‌ی سێشه‌ممه دواخرا.
بڕیاره ئه‌مڕۆ یه‌كێتی له‌شاری هه‌ولێر به جیا
له‌گه‌ڵ هه‌ركام له حزبه‌كانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی و یه‌كگرتووی ئیسلامی له‌سه‌ر پرسی
كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان كۆببێته‌وه