کۆبوونەوەی سێ قۆڵی کۆتایی هات

 

كۆبوونه‌وه‌ سێ قۆڵییه‌كه‌ی نێوان وه‌فدی باڵای پارتی و یه‌كێتی و گۆڕان كۆتایی هات ، مەلا بەختیار ڕایگەیاند "سبەی یان دوو سبەی جارێکی دیکە کۆدەبنەوە".

 


كۆبوونه‌وه‌ی سێ قۆڵی نێوان وه‌فدی باڵای پارتی و یه‌كێتی و گۆڕان كۆتایی هات ، مەلا بەختیار، لێپرسراوی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند "سبەی یان دوو سبەی جارێکی دیکە کۆدەبنەوە".


مەلا بەختیار ئەوەشی ئاشکراکرد "هەر ئەمڕۆ یەکێتی و پارتی لەگەڵ کۆمەڵی ئیسلامی کۆدەبنەوە و لە چەند ڕۆژی داهاتوشدا کۆبوونەوەیەکی گرنگ لەنێوان پارتی و یەکێتی بۆ ئەنجامدانی ڕێککەوتنێکی ستراتیجی نوێ لەسەر بنەمای پاکێجە 7 خاڵیەکەی یەکێتی دەکرێت".

پێشتر سپی لە زاری سەرچاوەیەكی ئاگادار‌و بەرپرس لەناو كۆبوونەوەكە ئەوەی ئـاشکراکرد لەسەرەتای كۆبوونەوەكەدا، مەلا بەختیار لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی، وتوویەتی: ئێمە‌و پارتی رۆژی یەكشەممە رێكەوتووین لەسەر كاراكردنەوەی پەرلەمانی كوردستان‌و چەند پرسێكی تر، گۆڕان‌و كۆمەڵ بەشداربن یان نا، پەرلەمان كارا دەكەینەوە.

نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 12ی ئەیلول كۆبوونەوەی سێ قۆڵیی نێوان یەكێتی و پارتی و بزوتنەوەی گۆڕان لە بارەگای مەكتەبی سیاسی یەكێتی لە هەولێر دەستیپێكرد

لەو كۆبوونەوەیەدا وەفدی پارتی پێكهاتبوون لە فازڵ میرانی، سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی و ئازاد بەرواری، ئەندامی مەكتەبی سیاسی ئەو حزبە

وەفدی یەكێتیش پێكهاتبوون لە هەریەك لە مەلا بەختیار، لێپرسراوی دەستەی كارگێری مەكتەبی سیاسی و سەعدی پیرە و رزگار عەلی ئەندامانی مەكتەبی سیاسی یەكێتی و عەدنانی حەمەی مینە و بێگەرد تاڵەبانی ئەندامانی سەركردایەتی یەكێتی

وەفدی گۆڕانیش پێكدێن لە جەلال جەوهەر، سەرۆكی وەفدەكەیە و ئەندامی خانەی راپەڕاندنی گۆڕانە، شۆڕش حاجی و رەئوف عوسمان، ئەندامانی خانەی راپەڕاندنن، هیمداد هیرانی و ئاراس وەلی، ئەندامانی جڤاتی نیشتمانیین.





PM:04:52:12/09/2017