له‌ئاگاداركردنه‌وه‌یه‌كى گه‌نجینه‌ى سۆران، بۆ یه‌كه ژمێریارییه‌كان تێدا شێواز و ڕێنمایی ئاماده‌كردنى لیستی په‌سه‌ندكراوی بایۆمه‌تری مووچه‌خۆران بڵاو ده‌كرێته‌وه.
سیامه‌ند ئیسماعیل، به‌ڕێوه‌به‌رى گه‌نجینه‌ى سۆران، به ماڵپەڕی (باس‌نیوز)ى ڕاگه‌یاندووە "ئاگاداری گشت یه‌كه ژمێریارییه‌كانى ده‌ڤه‌ره‌كه‌مان ده‌كه‌ینه‌وه، كه لیستی یه‌كه ژمێریارییه به‌شداربووه‌كان بۆ ئه‌م مانگه به زووترین كات بگاته گه‌نجینه‌كان و چه‌ند ڕێنمایه‌كیش بۆ موچه‌خۆران ده‌خاته ڕوو:
- پێش 20 ـی مانگ لیستی په‌سه‌ندكراوی بایۆمه‌تری مووچه‌خۆران ده‌گاته گه‌نجینه‌كان.
- لیستی بایۆمه‌تری مووچه له دوو به‌ش پێكدێت: به‌شی په‌سه‌ندكراو و به‌شی په‌سه‌ند نه‌كراو (سوور).
- هه‌ر یه‌كه‌یه‌كی ژمێریاری لیستی بایۆمه‌تری مووچه‌خۆرانی نه‌گه‌یشتبێته گه‌نجینه، مووچه‌ی ئه‌م یه‌كه ژمێریارییه ڕاده‌گیرێت.
- هه‌ر ناوێك كه له لیستی په‌سه‌ند نه‌كراودا هه‌بێت، به‌مه‌رجێك ژماره‌ی ناسنامه‌ی هه‌بێت، ده‌كرێت مووچه‌كه‌ی بۆ ئه‌م مانگه خەرج بكرێت، به مه‌رجێك له ماوه‌ی مانگێكدا كێشه‌ی خۆی چاره‌سه‌ر بكات، به پێچه‌وانه‌وه له مانگی دواتره‌وه مووچه‌كه‌ی ده‌وه‌ستێنرێت و مووچه‌ی خەرجکراوی ئه‌م مانگه‌شی لێده‌سه‌ندرێته‌وه.
- بۆ تۆماركردنی ئه‌و ناوانه‌ی په‌سه‌ند نه‌كراون ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی گه‌نجینه، بۆ لێپێچینه‌وه بۆ مانگی داهاتوو.
- هه‌ر كه‌سێك ناوی له لیستی په‌سه‌ندكراودا هه‌بێت، واتا تا ئێستا كێشه‌ی له‌گه‌ل سیستمی بایۆمه‌تریدا نییه، هه‌رچه‌نده ئه‌مه له‌وانه‌یه گۆڕانگاری به‌سه‌ردا بێت.
- هه‌ر كه‌سێك ناوی له لیستی په‌سه‌ندكراودا هه‌بێت، مانای ئه‌وه نییه كه گه‌نجینه ده‌بێت پابه‌ندبێت به خەرجکردنی مووچه‌كه‌ی.
- مووچه خەرج ده‌كرێت ئه‌گه‌ر: مووچه‌خۆر كێشه‌ی له سیستمی بایۆمه‌تریدا نه‌بێت و له وردبینی گه‌نجینه‌ش په‌سه‌ند بووبێت.
- گه‌نجینه و یه‌كه ژمێریارییه‌كان ده‌بێت، لیژنه‌ی بایۆمه‌تری له هه‌بوونی هه‌ر هه‌ڵه‌یه‌ك له ناو و ڕه‌گه‌ز و رۆژی له دایكبوونی مووچه‌خۆر ئاگاداربكه‌نه‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌رى گه‌نجینه‌ى سۆران، ئه‌وه‌شى ئاشكراكردووه كه له‌مانگەکانی داهاتوودا ته‌نها گۆڕانكاری له لیستی بایۆمه‌تری مووچه بۆ گه‌نجینه‌كان ده‌نێردرێت.