بە سەرپەرشتی جەعفەر ئیمینیکی سەرۆکی فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی کوردستان جگە لە فراکسیۆنەکانی گۆڕان و کۆمەڵ و بزووتنەوە لە کۆبوونەوەدان.
سەرچاوەیەک لە تەلاری پەرلەمانی کوردستانەوە بە "سپی میدیای"ی ڕاگەیاند "سەرۆکی فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی کوردستان جگە لە فراکسیۆنەکانی گۆڕان و کۆمەڵ و بزووتنەوە لە کۆبوونەوەدان".
سەرچاوەکە ڕاشیگەیاند "جەعفەر ئیمینکی جێگری سەرۆکی پەرلەمان سەرپەرشتی کۆبوونەوەکە دەکات و تیایدا کاراکردنەوەی پەرلەمان تاوتوێ دەکەن".
بڕیارە کاتژمێر ٧ی ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان دوای دوو ساڵ لە پەکخستنی کۆببێتەوە و هەریەکە لە گۆڕان و کۆمەڵیش ڕایانگەیاند کە بەشداری ناکەن.