حکومەتی هەرێم لەسەر لابردنی نەجمەدین کەریم ڕاگەیەدراوێکی بڵاوکردەوە

لەسەر بڕیاری دوورخستنەوەی نەجمەدین کەریم لە پۆستی پارێزگاری کەرکوک، حکومەتی هەرێم ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند "بڕیارى لادانى پارێزگارى كه‌ركوك قبووڵ ناكەین".

لە ڕاگەیەندراوەکەی حکومەتی هەرێمدا هاتووە "بڕیارى نابه‌رپرسانه‌ى په‌رله‌مانى عیراق به لادانى به‌ڕێز پارێزگارى كه‌ركوك له پۆسته‌كه‌ى، لاى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان مایه قبووڵكردن نییه و به هه‌موو شێوه‌یه‌ك له هاوكارى و پشتگیریكردنى به‌ڕێز پارێزگارى كه‌ركووك كه له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى پارێزگاوه هه‌ڵبژێردراوه به‌رده‌وام ده‌بین و وه‌ك پارێزگارى شه‌رعیى كه‌ركووك مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ین".

حکومەتی هەرێم ڕاشیدەگەیەنێت "پارێزگاری کەرکوک كه له به‌ڕێوه‌بردن و پێشخستن و دابینكردنى ئارامى و سه‌قامگیرى و پته‌وكردنى پێكه‌وژیان و ئاشته‌وییى نێوان پێكهاته نه‌ته‌وه‌یى و ئایینییه‌كانى كه‌ركووكدا ڕۆڵێكى دیار و به‌رچاوى هه‌یه و پارێزگارى له مافه‌كانى هه‌موو پێكهاته‌كان كردووه‌، ده‌بووایه له‌لایه‌ن په‌رله‌مان و لایه‌نه به‌رپرسه‌كانى دیكه‌ى عیراقه‌وه ده‌ستخۆشى و پشتگیرى لێ بكرێت، نه‌ك بڕیارى لادان و دوورخستنه‌وه‌ى بدرێت".

لە ڕاگەیەندراوەکەی حکومەتی هەرێمدا ئەوەشهاتووە "له جیاتى ئه‌وه‌ى هه‌وڵ بدات گرژییه‌كان خاو بكاته‌وه‌، كه‌چى به بڕیارێكى ئاوا، ناكۆكییه‌كان قووڵتر ده‌كاته‌وه‌، ئه‌م بڕیاره‌ى په‌رله‌مانى عێراق كه هه‌ر له‌سه‌ر كاغه‌ز ده‌مێنێته‌وه‌، نیشانده‌رى ئه‌و ڕاستییه‌یه كه له عێراق لۆژیكى هێزى زۆرینه كۆتایى نه‌هاتووه و پێناچێت كۆتایى بێت، ‌هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش ده‌سه‌لمێنێت كه ترس و نیگه‌رانییه‌كانى گه‌لى كوردستان له جێى خۆیدان و مافى ڕه‌واى خۆیه‌تى بڕیار له‌سه‌ر چاره‌نووسى خۆى بدات".

دوێنێ پێنجشەمە 14ی ئەیلول بە بڕیاری پەرلەمانی عێراق نەجمەدین کەریم لە پۆستی پارێزگاری کەرکوک لابرا، بەڵام ناوبراو ڕایگەیاند کە پابەندی بڕیارەکەی پەرلەمانی عێراق نابێ.



PM:06:52:15/09/2017