به‌رپرسی كۆمیته‌ی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له‌سه‌ر کاراکردنەوەی پەرلەمان هاتە دەنگ و دەڵێت "وه‌ك بیستوومه كۆمه‌ڵێك له سیاسیه بازرگانه‌كانی هه‌رێمه‌كه‌مان به‌ته‌مای ئه‌وه‌ن كه ئه‌م ئێواره‌یه دووباره په‌رله‌مان ئه‌تك بكه‌نه‌وه".
شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د، به‌رپرسی ناوه‌ندی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی له نوسینێكدا ده‌ڵێت "ده‌یانه‌وێ جارێكی‌تر ده‌نگه‌كانمان له پێناو به‌رژه‌وه‌ندییه تایبه‌ته‌كانی خۆیاندا له قور نێن، به ته‌مان خاك و خوێن و سه‌روه‌ری گه‌له‌كه‌مان و حزبی شه‌هیدانیش بكه‌نه قوربانی سوڵتانه‌كه‌ی ئه‌نقه‌ره و كورسی په‌رسته‌كان..!".
راشیگه‌یاندووه "به‌ته‌مان، ده‌رگای په‌رله‌مان بكه‌نه‌وه ته‌نیا و ته‌نیا به مه‌به‌ستی شه‌رعیه‌تدان به ناداد په‌روه‌ری و بێ یاسایی و قۆڕخكاری و هه‌راج كردنی كوردستان و راده‌ست كردنی كه‌ركوك وبرسی كردنی گه‌له‌كه‌مان و چه‌سپاندنی حوكمڕانی به شێوازی وه‌یخڕ پاشایه‌تی...!".
باس له‌وه‌شده‌كات "ئه‌ی هاوار چۆن توانیتان ئه‌و هه‌موو دڕۆیه‌مان له‌گه‌ڵدا بكه‌ن؟ كوا بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی؟ كوا ڕاپۆرتی دووا لیژنه‌كه‌ی كه‌سه‌ردانی گۆڕان و كۆمه‌ڵی كرد؟ كوان شه‌ش خاڵه‌كه‌ی تر ؟؟ ئه‌رێ چۆن دڵتان هات ئه‌و یه‌كێتیه نازداره وا هه‌رزان فرۆش بكه‌ن هه‌ی ماڵوێرانینه؟".
شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د ده‌شڵێت "من لێره‌دا ئه‌مه‌وێت كه به بیری هه‌موو په‌رله‌مانتاره ئازیزه‌كانی فراكسیۆنه‌كانی یه‌كێتی له به‌غدا و هه‌رێم و گشت ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی كوردستانی بێنمه‌وه و پێیان بڵێم؛كه‌س نه‌زانێت كه به چ شه‌ونخونی و قوڕبه‌سه‌ری و له چ كه‌شێكی ناهه‌موارو نادیموكراسیدا ده‌نگتان پێ درا !! ئێوه ئه‌یزانن .. خۆ بیرتانه كه چۆن كۆڵان به كۆڵان و ماڵ به ماڵ ده‌نگمان بۆ كۆ ئه‌كردنه‌وه؟ ئه‌گه‌ر هاووڵاتیه‌كێ ئاسایی نه‌زانێت ئێوه ئه‌بێت بزانن كه كێ پۆسته‌ره‌كانتانی له دیواره‌كان ئه‌كرده‌وه و كێش ده‌نگه‌كانتانی به پاره‌ی خودی یه‌كێتی و ئه‌م و ئه‌و له ده‌نگده‌رانتان ئه‌كڕی.. !".
باسله‌وه‌شده‌كات "هه‌ر چی له‌یاد ئه‌كه‌ن بیكه‌ن به‌ڵام به‌راستی ئه‌وپه‌ڕی بێ وه‌فاییه ئه‌گه‌ر (په‌نجه‌كه‌ی مام) له یاد بكه‌ن ئه‌و په‌نجه‌یه‌ی كه سه‌ری یه‌كێتی به‌رز كرده‌وه ، ئه‌و په‌نجه‌یه‌ی كه ده‌نگی به هه‌ق و به ئێوه دا".
"هه‌رگیز لێتان خۆش نابین ئه‌گه‌ر ره‌نج و ماندووبوون و شه‌ونخونی و ده‌نگه‌كانمان به هه‌ده‌ر بده‌ن و ببنه شێك له جێبه‌جێكردنی پیلانی ئه‌وانه‌ی كه بازرگانیان به ده‌نگه‌كانتانه‌وه ئه‌كرد و ئه‌وانه‌شی كه ده‌رگای په‌رله‌مانیان به‌ڕووتاندا داخست" شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د وا ده‌ڵێت.
راشیگه‌یاندووه "تكایه نه ناوی خۆتان له‌كه‌دار بكه‌ن و نه پشتمان تێ بكه‌ن و نه ببنه ئامرازێك بۆ ئه‌تك كردنی په‌رله‌مانێك كه (به ئێسك و پروسكی ١٨٢ هه‌زار ئه‌نفال كرا‌و و پێنج هه‌زار كیمیاباران كراوی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هیدو خوێنی هه‌زاران شه‌هیدو له‌ده‌ستدانی ده‌ست و چاو قاچی سه‌دان شه‌هیدی زیندوو و خۆڕاگری هه‌موو زیندانیانی سیاسی له به‌رامبه‌ر به نامڕۆڤانه‌ترین شێوازی ئه‌شكه‌نجه‌دان و حه‌سره‌ت و ئاه و خه‌ونی گه‌ڵێكی خێر له خۆ نه‌دیوو) هاتبێ...".
له نوسینه‌كه‌ی شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌دا هاتووه"هیوادارم كه گۆڕان و كۆمه‌ڵ به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مان بكه‌ن بۆ رێگری كردن له جێ به جێ كردنی ئه‌و رێكه‌وتنه ژێربه‌ژێره‌ی نێوان (به‌شێكی) یه‌كێتی له‌گه‌ڵ پارتیدا و دانیشتنی ئه‌مڕۆ بگۆڕن به (دانیشتنێكی ته‌شریفاتی) .. چونكه ته‌نیا ئه‌وان وه‌ك سه‌رۆك و سكرتێری په‌رله‌مان ئه‌توانن كه ئه‌و كاره بكه‌ن ."
له كۆتایشدا ده‌ڵێت "گه‌ر ئه‌و چه‌ند كه‌سه‌ی ناو یه‌كێتی هه‌ر سوورن له سه‌ر جێبه‌جێ كردنی پیلانه پڕله شه‌رمه‌زارییه‌كه‌یان ئه‌وا ئه‌بێ چاوه‌ڕوانی ئه‌وه بكه‌ن كه یه‌كێتی ببێته دوو به‌ش، مه‌به‌ستم له دوو به‌ش بوون ئه‌وه نیه كه ( بڵێم دابه‌ش بوون به‌سه‌ر لایه‌نگرانی نزیك بوونه‌وه له گۆڕان یان پارتی) به‌ڵكو مه‌به‌ستم دابه‌شبوونه به‌سه‌ر (یه‌كێتی بوون و یه‌كێتی نه‌بووندا)...".