وەزارەتی دارایی خشتەیەکی نوێی مووچەی راگەیاند

وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێم ئەمڕۆ ١٦ ی ئەیلول خشتەیەکی نوێی مووچەی راگەیاند.

بەپێی راگەیاندراوەکەی وەزارەتی دارایی کە کۆپیەکی بۆ سپی نێردراوە هاتوو: 

1-ڕۆژانی یەك شەممە و دوو شەممە بەرواری 71-81/9/2017 ، مووچەی مانگی (7)ی فەرماندەی  پێشمەرگەی زێرەڤانی و فەرماندەی پۆلیسی بەرگری و فریاكەوتن دابەش دەكرێت.

2-ڕۆژانی سێ‌ شەممە و چوار شەممە بەرواری 19-20/9/2017 ، مووچەی مانگی (7)ی ئەنجومەنی ئاسایش و دەزگای گشتی ئاسایش دابەش دەكرێت.
3-ڕۆژی پێنج شەممە بەرواری 21/9/2017 ، مووچەی خانەوادەی شەهیدان و ئەنفالكراوان و زیندانیانی سیاسی و مووچەی مانگی (7) ی فەرمانبەرانی وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالكراوان و وەزارەتی دارایی و ئابووری دابەش دەكرێت.




PM:01:20:16/09/2017