سەعدی پیرە: ئەگەر قەوارەکەی د.بەرهەم قبوڵکرا مافی بوونی لە یەکێتیدا نابێت

وتەبێژی یەكێتی رادەگەیەنێت، هەر كاتێك قەوارەکەی د. بەرهەم قبوڵکرا لەلایەن كۆمسیۆنەوە، ئەوا ئەوكات هیچ مافێكی لەناو یەكێتیدا نامێنێت.


سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەكێتی نیشتمانی كوردستان به‌ ماڵپەڕی "سنور میدیا"ی راگەیاند، تا ئەوكاتەی د. بەرهەم قەوارەكەی تۆماركردووە، جێگری دووەمی سكرتێری یەكێتی نیشتمانی كوردستانە.

وتیشی هەر كاتێك قەوارەكەی د.بەرهەم قبوڵكرا، ئەوا د.بەرهەم هیچ مافێكی لەناو یەكێتییدا نامێنێت، چونكە ناكرێت هیچ حزبێك دوو لیستی بۆ هەڵبژاردنەكان هەبێت.

ئەمڕۆ لەلایەن نوێنەری د. بەرهەم ئەحمەد ساڵح جێگیری دووەمی سكرتێری یەكێتی قەوارەیەكی نوێی بەناوی "هاوپەیمانی نیشتمانی بۆ دادپەروەری و دیموكراسی" لە كۆمسیۆن تۆماركرا.



PM:07:20:16/09/2017