عەمار حەکیم لەبارەی ریفراندۆمەوە خەڵک سوپرایز دەکات

سەرۆکی هاوپەیمانی نێودەولەتی عەمار حەکیم ئەمڕۆ ١ شەممە رایگەیاند ، لە چەند کاتژمێری داهاتوودا گوێبیستی سوپرایسی نوێ دەبین تایبەت بە ریفراندۆمی هەرێمی کوردستان و جیابونەوە لە عێراق.


لە بەیاننامەیەکەدا نوسینگەی عەمار حەکیم رایگەیاندووە '' بژاردەی ئێمە وەستاندنی ئەنجامدانی ریفراندۆم و گەڕاندنەوەی گفتوگۆیە و لە ٧٢ کاتژمێری داهاتوودا سوپرایس لەو بارەیەوە روودەدات''.


حەکیم هەروەها دەڵێت '' سەرجەم گفتوگۆکان جدی دەبن و لەژێر سایەی دەستوری عێراقدا دەبن، چونکە هەرشتێک لەدەرەوەی دەستوری عێراق بێت ئەوا لە دژی بەرەژوەندی گەل دەبێت''.



AM:10:55:17/09/2017