ئۆزجان دێنیز هاوسەرگیری دەكات

وابریارە ئۆزجان دێنیز لە مانگی داهاتودا هاوسەرگیری لەگەڵ كچێكدا بكات كە جیاوازی تەمەنیان ٢٠ ساڵ دەبێت.

لە هەواڵێكی temizی توركیدا هاتووە، ئەستێرەی تورك ئۆزجان دێنیز بۆ ماوەی ساڵێك بەشێوەیەكی نهێنی پەیوەندی سۆزداری لەگەڵ شایدە ئاتاكانی تەمەن ٢٥ ساڵدا هەیە، وا بریارە لە مانگی داهاتودا بچنە نێو ژیانی هاوسەرگیرییەوە.

هەر لە هەواڵەكەدا هاتووە، ئۆزجان ئاشكرای كردووە بەهۆی چونە تەمەنییەوە دەیەوێت ببێتە خاوەن ماڵ و منداڵ و خێزانێكی ئاسودە پێكبهێنێت، هەروەها ئاماژە بەوە دراوە كە جیاوازی تەمەنیان ٢٠ ساڵ دەبێت، وە ئۆزجان تەمەنی ٤٥ ساڵە و شایدە تەمەنی ٢٥ ساڵە.

ئەمە لەكاتێكدایە ئەم ئەستێرەیە پێشتر بۆ ماوەی سێ ساڵ پەیوەندی سۆزداری لەگەڵ بوسە نارجیدا هەبووە، بەڵام لە مانگی هەشتی ساڵی ٢٠١٦ كۆتایی بە پەیوەندییەكەیان هات كە زۆربەی ڕاگەیاندنە توركییەكان هۆكاری جیابونەوەیان بۆ جیاوازی تەمەنیان گەڕاندەوە كە نزیكەی ٢٢ ساڵ جیاوازی تەمەنیان هەبووە. 

ئۆزجان دێنیز یەكێكە لە ئەكتەر و گۆرانیبێژە ناودارەكانی توركیا، لەدایكبووی ساڵی ١٩٧٢ە لە شاری ئەنقەرە، لەساڵی ١٩٩٤ دەستی بە كاری هونەری كردووە، یەكەم ئەلبومی بەناوی (پێی بڵێن كە خۆشمدەوێت) بوو، لە ئێستادا خاوەنی ١٢ ئەلبومە، هەروەها لەڕووی كاری ئەكتەرییەوە لە ساڵی ١٩٩٧ دەستی بە رۆڵی نواندن كردووە.



PM:03:16:17/09/2017