بەرهەم ساڵح لۆگۆی قەوارەکەی بۆ هەڵبژاردن بڵاوکردەوە

بەرهەم ساڵح ئاشکرایدەکات، کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان قەوارەکەی پەسەند کردووە وێنەی لۆگۆی قەوارەکەشی بڵاوکردووەتەوە.


لە پێگەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بەرهەم ساڵح نووسیویەتی "کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان تۆماری (هاوپەیمانی بۆ دیمکراسی و دادپەروەری) پەسەندکرد.

نوسیویشیەتی "بەهیوای بەدیهێنانی حوکمڕانی باش و دادپەروەر بۆ خزمەتی هاوڵاتیان".

ڕۆژی ١٦ ی ئەم مانگە کەریم بەحری، نوێنەری یاسایی قەوارەی هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری لە کۆنفرانسێکدا ڕایگەیاند، بەرهەم ساڵح جێگری دووەمی سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان قەوارەیەکی نوێی بۆ هەڵبژاردنەکان تۆمارکردووە.

بڕیارە لە ڕۆژی ١ى تشرینی دووەمی ئەمساڵدا هەڵبژاردنەکانی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان و سەرۆکی هەرێم ئەنجام بدرێت.



PM:05:31:17/09/2017