لیژنەی باڵای ریفراندۆم راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە

لیژنەی باڵای ریفراندۆم کە بڕیاردەرە لە ئەنجامدانی ریفراندۆم لە ٢٥ ی ئەیلولدا، جارێکی تر سووربوونی خۆی لەسەر ئەنجامدانی ریفراندۆم راگەیاند، وەک هەنگاوی دووەم بەردەوام دەبێت لە دیالۆک.

لەو راگەیاندنەدا کە ئەمڕۆ ١٧ ی ئەیلول بەئامادەبوونی بارزانی لە سەلاحەدین سازکرا" کۆبوونەوەکە ئەو پێشنیارانەی هەڵسەنگاند کە لەلایەن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە ئاراستەی سەرکردایەتیی سیاسیی کوردستان کراون و بەڕێزەوە ئەو هەوڵانە هەڵسەنگێندران و سوپاسی ئەو بایەخپێدانەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرا کە بە گەلی کوردستان دراون. لەو سۆنگەیەوە کە ڕیفراندۆم تەنها ئامرازە بۆ گەیشتن بە مافی بڕیاردانی چارەنووسی گەلەکەمان، کۆبوونەوەکە بڕیاری دا:  لەبەر ئەوەی ئەو پێشنیارانەی تا ئێستا خراونەتەڕوو ئەو گرێنتییە پێویستانەی تێدا نییە کە جێی ڕەزامەندی و بڕوای گەلەکەمان بێت، بۆیە پڕۆسەی ڕیفراندۆم بەردەوام بێت".

هەروەها لیژنەکە بڕیاری داوە " لە هەمان کاتیشدا، لەپێناو دەستەبەرکردنی مافی بڕیاردانی چارەنووسی گەلەکەمان، بە ڕووحیەتێکی بونیادنەرانەی بەرپرسانەوە درێژە بە پرۆسەی گفتوگۆ و دیالۆگ لەگەڵ هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەدرێت".
ئەو لیژنەیە کە بەپێی بەشداری نوێنەرانی گۆڕان و کۆمەڵە بڕێوەدەچێت، لە رۆژی ٧ ی حوزەیران بڕیاری دا ٢٥ ئەیلول ریفراندۆم ئەنجامبدرێت.



PM:08:25:17/09/2017