لەكۆبوونەوەی ئەمرۆی پەرلەمان كۆمەڵ بەشداری كردوە‌و گۆڕان نەیكردوە

كۆبونەوەی سەرۆكی فراكسیۆنەكان و لیژنەكانی لەگەڵ سەرۆكایەتی پەرلەمان كە پێكهاتون لە جەعفەر ئیمینكی جێگری سەرۆكی پەرلەمان و بێگەرد تاڵەبانی سكرتێری كاتی پەرلەمان بەردەوامە.

كۆبونەوەكەی ئەمڕۆی پەرلەمان كە بریتییە لە كۆبوونەوەی سەرۆكی فراكسیۆنەكان‌و لیژنەكانی كاروباری یاسایی ، دارایی و ئابوری و وەبەرهێنان ، دەستپاكی ، پشەسازی و ووزە و سەرچاوە سروشتییەكان ) لەگەڵ سەرۆكایەتی پەرلەمان،   لەهۆڵی مادەی 140 بەڕێوەدەچێ و تایبەتە بە چۆنیەتی مامەڵەكردن لەگەڵ دۆسیەی پاشەكەوتی مووچە و چارەسەركردنی لە پێناو باشتركردنی خزمەتگوزاری خەڵك و ئامادەكاری بۆ دانیشتنی داهاتووی پەرلەمانی كوردستان .

لەم كۆبونەوەیەدا تەنها گۆڕان بەشدار نییە و ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان لەفراكسیۆنی كۆمەڵیش بەشداری كۆبونەوەكەیە.
ەسەرەتای ساڵی ٢٠١٦ ەوە حکومەتی ھەرێمی کوردستان کار بە سیستەمی پاشەکەوتی موچەی فەرمانبەران دەکات، ئەوەش بەئامانجی کەمکردنەوەی خەرجی و زیادکردنی داھات.

لەچەند مانگی رابردوودا چەندین جار بەرپرسانی حکومەت باسیان لە پێداچونەوە بە سیستەمی پاشەکەوتی موچەدا کردووە، بەڵام تائێستا پێداچونەوەی پێدا نەکراوە.


PM:12:17:18/09/2017