ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك لەسەر لادانی نەجمەدین کەریم بڕیاری دا

لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای شاری كەركوك، بە زۆرینەی دەنگ بڕیاری لادانی نەجمەدین كەریم پارێزگای شارەكەی لە پۆستەكەی ڕەت كردەوە و بڕیاری پابەندبوونی بەو بڕیارە بە نایاسایی زانی.


ئەمڕۆ 19ی ئەیلول بەزۆرینەی دەنگی ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك‌ وەڵامی بڕیارەكەی پەرلەمانی عێراق لەبارەی پارێزگارەوە دایەوە و بڕیارەكەی بە نایاسایی زانی و ڕەتی كردەوە ئەنجوومەن و پارێزگار پێیەوە پابەند بین.‌


پەرلەمانی عێراق لە دانیشتنی 12ـی ئەیلول بەبێ‌ بوونی لە بەرنامەی كار و گفتوگۆی پەرلەمانتاران بڕیاری دوورخستنەوەی نەجمەدین كەریمی پارێزگاری كەركووكی دا، ئەوەش بەهۆی هەڵكردنی ئاڵای كوردستان و پاڵپشتی لە ڕیفراندۆم و سەربەخۆیی شارەكە.



PM:12:21:19/09/2017