عێراق ئامادەیی بۆ چارەسەری كێشەكانی لەگەڵ هەرێم دەربڕی

جەبار لعێبی، وەزیری نەوتی حكومەتی عێراق ڕایگەیاند، ئامادەن كێشە نەوتیەكانیان لەگەڵ هەرێم چارەسەر بكەن.

وەزیری نەوتی عێراق ڕایگەیاند، پێویستمان بەوەیە نرخی نەوت بگاتە بە ٥٥ بۆ ٦٠ دۆلار، ئەوكاتە باری ئابوری عێراق باش دەبێت.

پێشتریش لعێبی لە كۆنگرەی وزە لە ئیمارات ڕایگەیاندبوو، پێویستیان بەزیادكردنی بەرهەمهێنانی نەوتی هەیە.

لەدواین كۆبوونەوە نێوان بارزانی و نوێنەری ترەمپ بۆ شەڕی داعش و نوێنەرانی نەتەوە یەكگرتووەكان و فەرەنسا و بەریتانیا و ئەڵمانیا، داوایان لە بارزانی كردووە ڕیفراندۆم دوابخات و دەست بەگفتوگۆ جدی بكەنەوە لەگەڵ بەغدا.



PM:02:46:19/09/2017