بۆردومانی فڕۆكەكانی توركیا 3 هاوڵاتی كردە قوربانی

بەهوی بۆردوومانی فڕۆكەكانی توركیا سێ هاوڵاتی شارۆچكەی شیلادزێی سەر بە قەزای ئامێدی گیانیان لەدەستداوە‌ و كەسێكی دیكەش بێسەروشوێنە.

مەلا ئەحمەد سیتەیی، وتاربێژی كومەڵگەی سیریێ سەر بە شیلادزێ بە (رووداو)ی راگەیاندووە،‌ سێ هاونیشتمانی دانیشتووی شیلادزێ لە گوندی "باسێ"ی سەر بە دەڤەری نێروەرێكان لە نزیك سنووری باكووری كوردستان بەهۆی بۆردوومانی فڕۆكەكانی توركیا گیانیان لەدەستداوە‌ و هاوڕێیەكی دیكەشیان بێسەروشوێنە.

بەوتەی ئەو مامۆستا ئایینییەی خەڵكی ناوچەكە، هێشتا ناسنامەی سێ هاونیشتمانییەكە نەزانراوە، كە بۆ كاری خۆیان روویان لە ناوچە شاخاوییەكان كردووە.

تۆپخانە و فڕۆكەكانی توركیا ناو بەناو بە بیانووی بوونی گەریلاكانی پەكەكەوە ئەو ناوچانە تۆپباران و بۆردوومان دەكەن.



PM:01:29:20/09/2017