لەنێوان یەکینەکانی بەرخۆدانی شەنگال و حەشدی شەعبیدا لە نزیک شنگال شەڕ ڕوویداوە و بەهۆیەوە کوژرا و بریندار هەیە.
بەپێی زانیاریەکان ئەمڕۆ هەینی 22ی ئەیلول لەنێوان یەکینەکانی بەرخۆدانی شەنگال و حەشدی شەعبیدا لە نزیک شنگال شەڕ ڕوویداوە.
زانیاریەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن شەڕەکە بەهۆی ئەوەوە بووە کە حەشدی شەعبی هێزی لە نزیک خانەسور جوڵاندووە و بەهۆیەوە شەڕ درووست بووە.
هەربەپێی زانیاریەکان شەڕەکە تا ئێستا بەردەوامە و کوژرا و بریندار هەیە.