وتەبێژی یەکێتی: ئەگەری بەڕێوەچوونی ڕیفراندۆم (50%)ە

سبەینێ وەفدێکی هەرێم دەچێتە بەغدا و لەبارەی پرسی ریفراندۆمەوە لەگەڵ هاوپەیمانی نیشتیمانی گفتوگۆ دەكەن  ئەندامێکى وەفدەکەش دەڵێت "(50%) ئەگەری بەڕێوەچونی ریفراندۆم هەیە".

سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتیمانی یەكێكە لە ئەندامانی ئەو وەفدە، بە  میدیاى گۆڕانى ڕاگەیاندووە "سەردانەكەمان تەواوكەری سەردانەكەی مانگی رابردوە و بۆ كۆبونەوەكانمانە لەگەڵ هاوپەیمانی نیشتیمانی".

سەعدى پیرە کە ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان و ئەندامی لیژنەی باڵای ئامادەكاری ریفراندۆمە ئاشكرایكرد "(50%) هەلی بەڕێوەچونی ریفراندۆم هەیە لە هەرێمی كوردستان".



PM:05:41:22/09/2017