ماوەی دوورکەوتنەوەی مارسێلۆ ئاشکرا بوو


بەهۆی ئەو پێکانەی لە یاری نێوان ریاڵ مەدرید و ریاڵ بیتس توشی هات، مارسێلۆی بەرگریکاری یانەی ریاڵ مەدرید ماوەی مانگێک دووردەکەوێتەوە.

رۆژنامەی مارکا بڵاوی کردۆتەوە بەهۆی پێکان لە قاچی چەپی مارسێلۆ ئەو یاریزانە مانگێک لە ریزەکانی مەدرید دووردەکەوێتەوەو چارەسەری پێویستی بۆ دەکرێت.

ریاڵ مەدرید بێجگە لە مارسێلۆ لە ئێستادا لە تواناکانی بنزیمەو کۆڤاسیچیش بێبەشە.



PM:07:21:22/09/2017