لەشەڕی یەبەشەو حەشدی شەعبی ٣ چەکداری حەشد کوژران و ١٠ ش بەدیل گیراوە

لە شەڕی یەکینەکانی بەرخۆدانی شەنگال لەگەڵ حەشدی شەعبی کە دوێنێ لە ناوچەی ریبعە لەسەر سنوری عێراق- سوریا سێ چەکداری حەشد کوژران.

سەرچاوەیەکی بەرپرس لە ناوچەی شەنگال بە سپی راگەیاند " دوێنێ  ٢٢ ی ئەیلول هێزێکی حەشدی شەعبی هەوڵیانداوە کۆنترۆڵی خاڵی سنوری رەبیعە بکەن کە بەدەستی یەپەگەوەیە، بەڵام هێزێکی یەکینەکانی بەرخۆدانی شەنگال رێگایان لەو هێزە گرتووەو شەڕی لە نێوان هەردوولا بە توندی بەرپا بووە".

سەبارەت بە ئاکامی شەڕەکە، سەرچاوەکەی سپی ئاماژەی بۆ ئەوە کرد لەو شەڕەدا ٣ چەکداری حەشدی شەعبی کوژراون و ١٠ چەکداری تر بەدیل گیراون.

زیانەکانی یەپەگە وەک سەرچاوەکەی سپی ئاماژەی بۆ دەکات، فەرماندەکانی یەپەگە لەو ناوچەیە ئاماژە بۆ برینداربوونی دوو شەڕڤان دەکەن.

خاڵی سنوری رەبیعە دەکەوێتە نێوان عێراق و سوریا ئەو خاڵە لەهەردوو دویووە بە دەست شەڕڤانانی یەپەگەوەیە، بەڵام شارۆچکەکە بەدەست هێزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانەوەیەو باشووری خاڵە سنوریەکەش بەدەست حەشدی شەعبیەوەیە.



AM:10:41:23/09/2017