رەفعەت عەبدوڵا: لەگەڵ دواخستنی ریفراندۆمین
سەعدی پیرە: دواخستنی ریفراندۆم راست نییە

بەرپرسی مەكتەبی رێكخستنی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان، رەفعەت عەبدوڵا بەخەندانی راگەیاند" ئەوان لەگەڵ دواخستنی ریفراندۆمدان". بەڵام بەپێچەوانە سەعدی پیرە دەڵێت" دەنگۆی دواخستنی ریفراندۆم راست نییە".

 رەفعەت عەبدوڵا بەرپرسی مەکتەبی رێکخستنی یەکێتی لە لێدوانێکی بۆ ماڵپەڕی خەندانی وتی " ئەوان لەگەڵ دواخستنی ریفراندۆمن و بەپێشنیارەكەی وڵاتانی ئەمەریكا و بەریتانیا فەرەنسا و نەتەوە یەكگرتووەكان رازیین و ئەو داوایەشیان بەبارزانی گەیاندووە، بەڵام داواكەیان رەتكراوەتەوە".

لەهەمان کاتدا سەعدی پیرە وتەبێژی مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەگەریدا وتی"دواخستنی ریفراندۆم راست نییە".
سەعی پیرە ئەو قسانەی بە پڕوپاگەندە دایە قەڵەم.



PM:06:19:23/09/2017