لیژنەی بالآی ریفراندۆم دوا کۆبوونەوە ساز دەکات

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ٢٤ ی ئەیلول لیژنەی بالآی ریفراندۆم دوا کۆبوونەوەی خۆی پێش ئەنجامدانی ریفراندۆم ئەنجام دەدات. 

وا بڕیارە پاشنیوەرۆ کاتژمێر ٢ لیژنەی بالآی ریفراندۆم لە هاوینەهەواری سەلاحەدین بە ئامادەبوونی بارزانی دوا کۆبوونەوەی خۆی پێش رۆژێک لە ئەنجامدانی ریفراندۆم سازبکات.

بەپێی زانیاریەکانی سپی، لەو کۆبوونەوەیەدا گفتوگۆ لەسەر دوا سەردانی وەفدی دانوستانکار بۆ بەغدا دەکەن کە دوێنێ ئەنجام درا، هەروەها پێش هاتە نێودەوڵەتییەکان و هەرێمایەتییەکانیش کە بەندە بە ریفراندۆمەوە بەشێک دەبێت لە تەوەرەی کۆبوونەوەکە.

پرسی یەکلاییکردنەوەی ئەنجامدانی ریفراندۆم لە کەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکان یەکێک دەبێت لەو پرسە گرنگانەی تر کە گفتوگۆی لەسەر دەکرێت، بە تایبەتی کە یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەگەڵ ئەنجامدانی رفیراندۆمدا نییە لەو شارە.

 



AM:09:37:24/09/2017