مەڵبەندی یەکێتی لە کەرکوک پێچەوانەی هەڵوێستی پێشوویان لە ڕاگەیەندراوێکیدا داوا لە پێکهاتەکانی کەرکوک دەکات سبەینێ لە بە "بەڵی" دەنگ بدەن.
مەڵبەندی دووی ڕێکخستنی یەکێتی لە ڕاگەیەندراوەکەیدا ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە کە "لێره‌وه پێتان ڕاده‌گه‌یه‌نین پابه‌ند ده‌بین به‌بڕیاری كۆمسیۆن بۆ ئه‌نجامدانی پڕۆسه‌ی ڕیفراندۆم له‌واده‌ی دیاریكراوی خۆیدا، بۆیه داواكارین له‌ته‌واوی پێكهاته جیاوازه‌كانی كه‌ركوك و سه‌رجه‌م ناوچه جێ ناكۆكه‌كان و كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان ڕوو له سندوقه‌كانی ده‌نگدان بكه‌ن و ده‌نگ به به‌ڵێ بده‌ن بۆ ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردستان".
مەڵبەندی یەکێتی لە کەرکوک وتووشیەتی، پێشتر ڕایانگەیاندووە لە سۆنگەی پەرۆشی بۆ پاراستنی یه‌كڕیزی و ته‌بایی و پێكه‌وه‌ژیانی پێكهاته جیاوازه‌كانی كه‌ركوك پاراستنی خاك و ژیانی هاوڵاتیانی شاره‌كه و دورخستنه‌وه‌یان له هه‌ر مه‌ترسیه‌كی نه‌خوازراو، هەروەها به‌هه‌ند وه‌رگرتنی ڕاو بۆچونی وڵاتانی ئیقلیمی و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان و وڵاته زلهێزه‌كان، پێیان باش بوو پڕۆسه‌ی ڕیفراندۆم بۆ كاتێكی گونجاوتر دوابخرێت.
لە ڕاگەیەندراوەکەشدا ئەوەش هاتووە کە لیژنه‌ی باڵای ڕیفراندۆم سوره له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی پڕۆسه‌كه له ته‌واوی كوردستان به كه‌ركوك و ناوچه جێناكۆكه‌كانه‌وه، بۆیە ئەوانیش "سوورتر دەبن لەسەر بەیهاتنی خەونە بەدینەهاتووەکانی خەڵکی کوردستان".
بڕیارە سبەینێ ٢٥ى ئەیلولی ٢٠١٧ ڕێفراندۆم بۆ سەربەخۆیى هەرێمى کوردستان و ناوچە کوردستانییەکانى دەرەوەى هەرێمى کوردستان بەڕێوە بچێت.