سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 25-9-2017، قوباد تاڵه‌بانی
جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌بنكه‌یه‌كی ده‌نگدان له خوێندنگای ره‌وشه‌ن
به‌درخان له شاری سلێمانی، ده‌نگیدا.
له‌دوای ده‌نگدانی قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی
حكومه‌ت رایگه‌یاند: پیرۆزبایی ئه‌م رۆژه مێژووییه له هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان و
كه‌سوكاری شه‌هیدان و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان ده‌كه‌م و هیواداریم سه‌رجه‌میان به
دڵێكی خۆش و به‌بێ ترس و دڵه‌ڕوكێ بچنه سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان و ده‌نگی خۆیان
بده‌ن و چاره‌نووسی وڵاته‌كه‌یان دیاری بكه‌ن.
وتیشی: ئه‌مه راپرسییه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وه بڵێین
كه خه‌ڵكی كوردستان سه‌ربه‌خۆیی ده‌وێت و ده‌یه‌وێت وه‌ك مافێكی ره‌وای خۆی مافی چاره‌ی
خۆنووسینی خۆی دیاری بكات.