یەڵدرم: عێراق و ئێران داوایان لێکردوین دەروازە سنوریەکان دابخەین

سەرۆک وەزیرانی تورکیا ڕایگەیاند، هەڵوێستى ئێمە لە دژى کوردنییە بەڵام ئەمنییەتى تورکیامان لا گرنگە وتیشی "عێراق و ئێران داوایان لێکردوین دەروازە سنوریەکان دابخەین".


بیناڵی یڵدرم سەرۆک وەزیرانی تورکیا لە چاوپێکەوتنیدا لەگەڵ  میدیاکانی وڵاتەکەی سەربارەت بە ڕیفراندۆمی هەرێمی کوردستان وتی، ئەگەر ڕیفراندۆم مەترسى بۆ سەر ئاسایشى نەتەوەیى تورکیا دروست نەکات، هیچ هێرشێک ناکەن بۆسەر سنوورەکان.

ڕاشیگەیاند، لە چەند ڕۆژى داهاتوودا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان و سەرۆک ئەرکانى سوپاى تورکیا سەردانى تاران دەکەن بۆ تاوتوێکردنى کاردانەوەى هەردوو وڵات بەرامبەر بە ڕیفراندۆمى هەرێمى کوردستان.

ئەوەشی ئاشکراکرد کە هەردوو وڵاتی عێراق و ئێران داوایان لێکردون دەروازە سنوریەکان لەگەڵ هەرێم دابخەن.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە کە لەدواى ڕیفراندمەکەى هەرێمى کوردستان پەیوەندییەکانمان لەگەڵ حکومەتى عێراق بەهێزتر دەکەن، وتووشیەتی لیژنەیەکیان پێکهێناوە بۆ مامەڵەى تورکیا سەبارەت بە گومرگ و فڕۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستان.

سەرۆک وەزیرانی تورکیا ئەوەشی وت کە "سەپاندنى سزاى ئابورى و سیاسی و سەربازیی و دیپلۆماسی بەسەر هەرێمدا تاوتوێ دەکەین".



PM:12:31:25/09/2017