ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان پابه‌ند ده‌كات به جوڵاندنی هێز بۆ کەرکوک و ناوچە کێشە لە سەرەکان و دورخستنەوەى نەجمەدین کەریم لە پارێزگاری کەرکوک.
پەرلەمانى عێراق بە پێی بڕیارێکی کە ئەمڕۆ دەنگی بۆدرا حەیدەر عەبادى پەیوەستکردووە بە ناردنەوەى هێزی سەربازى بۆ کەرکوک و ناوچەکانی دەوروبەرى و جێبەجێکردنى بڕیارى دورخستنەوەى نەجمەدین کەریم پارێزگاری کەرکوک لە پۆستەکەى.
هاوکات داواشی کردووە کۆمپانیاکانى نەوت لە سنورى ناوچە جێناکۆکەکاندا کارنەکەن و سەرجەم چالاکییەکانییان بوەستێنن.
هەروەها له‌كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراقدا، به‌زۆرینه‌ی ده‌نگی په‌رله‌مانتارانی ئاماده‌بوو، بڕیاردرا به داخستنی سنوره‌كانی عیراق به‌ڕووی هه‌رێمی كوردستان.
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بڕیاریشیدا عه‌بادی بۆ كۆبوونه‌وه‌ی داهاتووی په‌رله‌مان بانگهێشت بكات، كه تایبه‌ت ده‌بێت به پرسی ڕیفراندۆم له هه‌رێمی كوردستان.
بڕیارەکانى پەرلەمانى عێراق وەک کاردانەوەیەکن لە بەرامبەر ڕیفراندۆمدا کە ئەمڕۆ ٢٥ی ئەیلولی ٢٠١٧، دەنگدانی هاوڵاتیانی هەرێم و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم لە ڕیفراندۆمدا دەستپێکرد و ١٢ هەزار بنکەی دەنگدانیش بۆ ئەو مەبەستە کراونەتەوە