هاتوچۆ شوێنی كامێراكانی بۆ ئەمرۆ ئاشكرا كرد

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی شوێنی كامێراكانی هاتوچۆی لهسنوری پارێزگای سلێمانیو دهوروبهری بۆ ئهمڕۆ سێ شهممه ئاشكراكرد.


لهناو شاری سلێمانی یهك كامێرا لهسهر شهقامی بازنهیی مهلیك مهحمود نزیك پردی شارهوانی دانراوه‌‌و كامێرایهكی دیكهش لهسهر ڕێگهی سهرهكی سلێمانی تاسڵوجه نزیك بارهگای هێزهكانی 70 دانراوه

‌.

لهقهزای دوكان، دوو كامێرا لهسهر ڕێگهی سهرهكی (دوكان- كۆتهڵو كۆتهڵ- كانیخان) دانراون.

لهئیدارهی گهرمیان: لهسهر ڕێگهكانی (كهلار- ڕزگاری)، (كهلار- بهردهسور)، (كهلار-گردهگۆزینه) كامێراكان بونیان ههیه‌.

لهقهزای چهمچهماڵ كامێرا لهسهر ههردوو سایدی (تهكیه- چهمچهماڵ) دانراوه‌.

لهسنوری ئیدارهی ڕاپهڕین لهنزیك غاباتی ڕانیه، لهحاجیاواش لهبهردهم نهخۆشخانی گشتی حاجیاوا كامێرا دانراوه، كامێرایهكیش لهچوارقوڕنه لهبهردهم كۆلێن ستی دانراوه‌.

شۆفێران ئاگاداربن، جێگۆڕكێ بهشوێنی كامێراكان دهكرێت لهسهرجهم شهقامو رێگهكانی شاری سلێمانیو دهوروبهریدا.



AM:10:43:26/09/2017