له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا هیزر نورت وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی
ئه‌مریكا رایگه‌یاند: داخستنی ده‌روازه ئاسمانییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن
حكومه‌تی عیراقه‌وه بڕیارێكی باش نییه، وتیشی: ئێمه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك بشتگیر ئه‌و
بڕیاره‌ی به‌غدا ناكه‌ین.
راشیگه‌یاند: پاڵپشتی ریفراندۆمی هه‌رێمی كوردستان ناكه‌ین و پشتگیری یه‌كپارچه‌یی
خاكی عیراق ده‌كه‌ین.
وتیشی: قه‌باره‌ی به‌شداریكردن له ریفراندۆمی هه‌رێمی كوردستان زۆر گه‌وره
بووه، ئه‌وه‌ش مانای ئه‌وه‌یه كه ئه‌و ریفراندۆمه له‌لایه‌ن هاووڵاتییانی ئه‌و
هه‌رێمه‌وه پێشوازییه‌كی زۆری لێكراوه‌و خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه په‌رۆشبوون بۆ ئه‌نجامدانی.
داواوشی له حكومه‌تی هه‌رێم و ناوه‌ند كرد به گفتوگۆ‌و دانوستان كێشه
هه‌ڵواسراوه‌كانی نێوانیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن.