ئامادەکاری بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی ئاب دەکرێت

وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی ھەرێم، ئامادەکاری بۆ دابەشکردنی موچەی مانگی ئاب دەکات.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە سپی راگەیاند" وەزارەتی دارایی و ئابوری سەرقاڵی خۆ ئامادەکردنە بۆ ئامادەکردنی خشتەی مووچەی مانگی ئاب و دواتر بڵاوکردنەوەی لەدەزگاکانی راگەیاندندا. 

سپی زانیوویەتی لە ١٥ ی تشرینی یەکەمەوە دەستدەکرێت بە دابەشکردنی موچەی مانگی ئابی فەرمانبەرانی ھەرێم.

تا ئێستا مووچەی پێشووی خانەنشینی سەربازی و مەدەنی نەدراوە، لە کاتێکدا حکومەتی هەرێم چەند مانگێکە بڕیاری دا کە هاوشێوەی مووچە خۆرانی تر مانگانە مووچەی خانەنشینانیش بدرێت، بەڵام تا ئێستا حکومەت پابەند نەبووە بەو بڕیارەی خۆیەوە.



AM:09:45:29/09/2017