عێراق دەروازەیەکی لە ئیبراهیم خەلیل لەسەر سنوری تورکیا- هەرێمی کوردستان کردەوە

حکومەتی عێراق بۆ سەندنەوەی دەروازە سنورییەکان لەگەڵ تورکیا و ئێران ئەمڕۆ دەروازەیەکی سنوری لە ئەیبراهیم خەلیل کردەوە. 

بەپێی زانایرییەکانی سپی ئەو دەروازەیە دەکەوێتە پشتی دەروازەی فەرمی حکومەتی هەرێمە لە ئیبراهیم خەلیل.

هەرچەندە حکومەتی هەرێم ئەو بڕیارەی حکومەتی بەغدای رەتکردەوە، بەلآم تا ئێستا بەرامبەر دانانی ئەو دەروازەیە هیچ هەنگاوێکی نەناوە.

ئاژانسی هەواڵی ئەسۆشیەتد پرێس لە میانەی هەواڵیکیدا بلاویکردەوە کە حکومەتی عێراق بەمەبەستی کۆنترۆڵکردنی دەروازەکانی نێوان هەرێم و تورکیا، هەرێم و ئێران چەند دەروازەیەکی گومرگی  لەدیووی تورکیا و ئێرانەوە دامەزراندووە.
  
چاوەڕوانی زیاتر بن..



PM:01:49:30/09/2017