لە کۆبوونەوەی لیژنەی ریفراندۆم بڕیاردا:
سەرکردایەتی سیاسی کوردستان - عێراق پێکبهێنرێت

لیژنەی بالآی ریفراندۆم بە سەرپەرشتی بارزانی کۆبوەوەو بڕیاریدا کۆتایی بەکارەکانی بهێنێت و لەبری ئەوە دەستەی سەرکردایەتی سیاسی کوردستان - عێراق پێکبهێنرێت.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە کۆبووەی لیژنەی بالآی ریفراندۆمەوە بە سپی راگەیاند" لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا کە بە ئامادەبوونی بارزانی لە هاوینە هەواری سەلاحەدین سازکرا، بڕیار درا، لێرەدا کارەکانی لیژنەی بالآی ریفراندۆم کۆتایی پێهاتووەو هەر لەبەر ئەوە ئەو لیژنەیە نەماو هەڵوەشێنرایەوە".

ئەو سەرچاوەیە بۆ سپی ئاشکرای کرد کە لەبەری لیژنەی ریفراندۆم لەو کۆبوونەوەیەدا بڕیاردرا سەرکردایەتی سیاسی کوردستان - عێراق پێکبهێنرێت.

سەبارەت بە دەسەلآتی ئەو دەستە نوێیەو کارەکانی، سەرچاوەکەی سپی ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە ئەو دەستە نوێییە دەستەیەکی سیاسیەو گفتوگۆ و بڕیار لەسەر پرسە سیاسیە نەتەوەییەکانی دوای ریفراندۆم دەدات.

سەرچاوەکەی سپی باسی لەوە کرد کە دەسەلآتی ئەو دەستە نوێیە پرسە سیاسییەکانە، هەرچی دانانی یاساو چاودێریکردنە دەگەڕێتەوە بۆ پەرلەمان و لایەنی جێبەجێکردنی بڕیارەکانیش دەگەڕێتەوە بۆ دەسەلآتی حکومەت.

وەک لە کۆبوونەوەکەدا دەردەکەوێت، سەرۆکی سەرکردایەتی سیاسی کوردستان لەلایەن مەسعود بارزانیەوە دەبێت.  



PM:06:11:01/10/2017