خشتەیەکی نوێی مووچە رادەگەیەنرێت

وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان وادەی خشتەی نوێی مووچەی مانگی ئاب رادەگەیەنێت. 

سەرچاوەیەکی بەرپرس لە حکومەتی هەرێم بە سپی راگەیاند" لە ١٤ مانگی تشرینی یەکەمەوە دەستدەکرێت بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئابی سەرجەم مووچە خۆرانی کوردستان".

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست سپی کەوتووە، خشتەی مووچەی سەرجەم وەزارەتەکان تا ئەو وادەیە ئامادە دەکرێت و ئەو وەزارەتەی پێش شوێنەکانی تر مووچەی مانگی ئان وەردەگرێت، وەزارەتی پێشمەرگە و دواتر هەردوو یەکەکانی حەفتاو هەشتا مووچە وەردەگرن.

لەگەڵ ئەنجامدانی ریفراندۆمی باشووری کوردستان لە ٢٥ ئەیلولدا بەغدا و ئەنقەرەو تاران کۆمەڵە بڕیارێکی ئابوری و ئیداریان دژی هەرێم دەرکردووە، مەترسی لەلای خەڵکی کوردستان لەسەر هەڵوێستی ئەو ولآتانە دروستبووە کە چیتر حکومەتی هەرێم نەتوانێ مووچەی مووچەخۆران بدات، بەلآم بەپێی زانیارییەکانی سپی مووچەی مانگی ئاب هیچ کێشەیەکی نابێت. 



PM:06:52:01/10/2017