سەرکردایەتی کورد داوایەکی گرنگ لە د. فواد مەعسوم دەکات

لیژنەی بالآی ریفراندۆم کە ئەمڕۆ ناوەکەی گۆڕدرا بە سەرکردایەتی سیاسی کوردستان - عێراق داوا لە د. فواد مەعسوم دەکات هەڵوێستی هەبێت.

لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ ١ ی تشرینی یەکەمی سەرکردایەتی کوردستان - عێراق باس لە رۆڵی د. فواد مەعسوم وەک سەرۆکی عێراق کراوە کە بەرامبەر ئەو بڕیارانەی دراون بەرامبەر هەرێمی کوردستان لەوانە قەدەغەکردنی هاتوچۆی گەشتەکانی دەرەوەی عێراق لە فرۆکەخانەکانی کوردستان و بڕیاری گەمارۆی ئابوری و ئیداری لەسەر هەرێم، زۆرێک لە بەشداربووانی کۆبوونەوەکە ئاماژەیان بۆ ئەوە کردووە کە د. فواد مەعسوم وەک کوردێک کە سەرۆکی عێراقە هیچ هەڵوێستێکی نەبووە بەرامبەر ئەو رێوشوێنانەی دژی هەرێم گیراونەتە بەر.

بەپێی زانیارییەکانی سپی، ژمارەیەک لە بەشداربووانی کۆبوونەوەکە داوایان کردووە کە فواد مەعسوم بگەرێتەوە کوردستان و دەستبەردرای پۆستەکەی ببێت، بەلآم ژمارەیەکی تر لە بەشداربوان ئاماژەیان بۆ ئەوە کردووە کە مادام ئێمە بڕوامان بە گفتوگۆ هەیە لەگەڵ بەغدا و هەر لەو کۆبوونەوەیەدا بڕیاردراوە پەرلەمانتارانی کورد بەگەڕێنەوە بەغدا، لەبەر ئەوەی دەبێت فواد مەعسوم سەرۆکی عێراق لە پۆستەکەی لە بەغدا بێمێنێتەوە، بەلآم " هەڵوێستی هەبێت لەسەر ئەو بڕیارانەی بەرامبەر کورد دەدرێن".

لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی سەرکردایەتی سیاسی کوردستان بڕیاردرا کە پەرلەمانتارانی کوردستان بگەڕێنەوە بەغداو لەسەر ئەو بنەمایە کاربکەن هەر بڕیارێک دژی کوردستان بدرێت، پەرلەمانتاران دژی بوەستنەوە.

 



PM:09:08:01/10/2017