بزووتنەوەی گۆڕان دامەزراندنی سەرکردایەتی سیاسی رەتدەکاتەوە

بزووتنەوەی گۆڕان لەسەر دامەزراندنی سەرکردایەتی سیاسی کوردستان - عێراق هاتە دەنگ و ئەو دامەزراوەیە رەتدەکاتەوەو بە پێشێلکردنی پرەنسیپی بە نیشتمانیكردنی‌ دامه‌زراوه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانی دەزانێت.

میدیاکانی گۆڕان بڵاویان کردەوە "له‌و پەیامەی بزووتنەوەی گۆران کە لەسەر ئەو پرسە بڵاوکراوەتەوە دامه‌زراندنی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ سیاسی‌ كوردستان داش عێراق رەتدەکاتەوە و  رایده‌گه‌یه‌نێت: سه‌ركردایه‌تی‌ سیاسی‌ كوردستان داش عێراق هیچ شه‌رعیه‌تێكی‌ نیه‌ و پشتیوانی یاسایی نیه‌".

هەروەها لە پەیماکەدا هاتووە "بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان دوپاتی دەکاتەوە کە؛ سه‌ركردایه‌تی‌ سیاسی‌ كوردستان داش عێراق پێشێلكردنی‌ پره‌نسیپی‌ به‌ نیشتمانی كردنی‌ دامه‌زراوه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانه‌ و دروستكردنی‌ گه‌ڕانه‌وه‌یه‌ بۆ دواوه"‌.

دوێنێ ١ی تشرینی یەکەم لیژنەی باڵای ریفراندۆم بە ئامادەبوونی بارزانی لە پیرمام کۆبوونەوەو بڕیاردرا لیژنەی باڵای ریفراندۆم هەڵوەشێتەوەو لە بری سەرکردایەتی سیاسی کوردستان – عێراق دابمەزرێت.



AM:09:52:02/10/2017