نرخی دۆلار دادەبەزێت

بەیانی ئەمڕۆ ٢ ی تشرینی یەکەم لەگەڵ کردنەوەی بازاڕی دراودا نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی دابەزینی بەرچاوی بەخۆوە بینی.

خاوەنی نووسینگەی قەلآی پشدەر ئەحمەد رەشید لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەکان بەم شێوەیە بە سپی راگەیاند:

- نرخی ١٠٠$ دۆلار بە ١٢٦ هەزارو ٧٥٠ دینار. دوێنێ نرخی ١٠٠$ دۆلار بە ١٢٧ هەزار دینار بوو.
- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٤٩ هەزارو ٥٠٠ دینار.
- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٦٨ هەزارو ٢٥٠ دینار.

نرخی دراوەکانی ولآتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:

- نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ٣٥ هەزارو ٣٥٠ دینار.
- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٣٢ هەزارو ١٥٠ دینار.



AM:10:06:02/10/2017