سیروان محەمەد: لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردودا تا ئێستا کێشەی بازرگانی نەبووە

سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلیمانی ڕایدەگەیەنێت کاری مەرزەکان بەردەوامی هەیە و تائێستا هیچ گرفتێک دروست نەبووە ژووری بازرگانیش لەهەوڵەکانی بەردەوامە.
 
سیروان محەمەد سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕایگەیاند" وەک ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی لەهەوڵەکانمان بەردەوامین بۆ بەردەوامی کاری بازرگانی لە دەوازەکانی باشماخ و پەروێزخان لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردودا کاری بازرگانی بەردەوامی هەبووە تائێستا هیچ گرفتێکمان نەبووە".
 
ڕاشی گەیاند" شەوی ڕابردوو تا کاتژمێر ٤ بەرەبەیان ئێمە لەپەیوەندیدابیون لەگەڵ لایەنە پەیوەندی دارەکان و لایەنی ئێرانی تاڕێگری لەهاتن و چونی کارەبازرگانیەکان نەکرێت هەربۆیە تائێستا هیچ گرفتێکمان بەدی نەکردووە وە سوتەمەنیش دێت و ئەو ئۆتۆمبێلانەی لە مەرزی باشماخ ڕاوەستابون شەوی ڕابردو بە سوتەمەنیەوە هاتنەوە کوردستان".
 
ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بازرگانان و هاوڵاتیان دڵنیا دەکاتەوە لەهەوڵی تەواودایە بۆبەردەوامی کاری دەروازەکان، وە بەردەوام لەگەڵ لایەنی ئێرانی لەسەر خەتە تا هیچ گرفتێکی بازرگانی و پیشەسازی ڕونەدات.



AM:10:24:03/10/2017