وتەبێژی یەکێتی کۆچی دوایی جەلال تاڵەبانى ڕاگەیاند

سەعدی پیرە ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی و وتەبێژی حزبەکە کۆچی دوایی جەلال تاڵەبانى سکرتێری گشتی یەکێتی ڕاگەیاند

وتەبێژی یەکێتی وتیشی "بەداخەوە جەلال تاڵەبانی لە ئەڵمانیا بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد".

جەلال تاڵەبانی تەمەنی ٨٤ ساڵ بوو لە ٦ى نیسانى ٢٠٠٥ بووە یەکەم سەرۆک کۆمارى هەڵبژێردراوى عێراق لە دواى ڕووخانى ڕژێمى سەدام حسێن. هەورەها یەکەم سەرۆک کۆمارى کورد بووە لە عێراقدا.

لە ٢٤ى تەمووزى ٢٠١٥ و لە دواى دوو خول مانەوەى لە پۆستى سەرۆکایەتیى کۆماردا، فوئاد مەعسوم بوو بە سەرۆک کۆمارى عێراق و شوێنەکەى جەلال تاڵەبانى گرتەوە.

جەلال تاڵەبانی ناوی تەواوی (جەلال حوسامەدین شوکروڵا)یە و بە (مام جەلال) ناسراوە، خوێندنى کۆلێژی یاساى لە زانکۆى بەغدا تەواو کردووە و هاوسەرەکەى ناوى هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەدە و دوو منداڵیان بە ناوەکانى قوباد و بافڵ هەیە.

لە ساڵى ١٩٧٦ لەگەڵ ژمارەیەک لە هاوڕێکانیدا یەکێتیى نیشتمانیى کوردستانى دامەزراند. لە دواى دامەزراندنى یەکێتییەوە بە بەردەوامى سکرتێرى گشتیى ئەو حزبە بووە.



PM:05:11:03/10/2017