"بڕیار لەسەر هەڵوەشانەوە یان گۆڕینی ناوی سەرکردایەتی سیاسی کوردستان دەدرێت"

دامەزراندنی سەرکردایەتی سیاسی کوردستان - عێراق کە روبەرووی رەخنەیەکی توندی لایەنە سیاسیەکان و ناوەندی رۆشنبیریەوە بووەوە، لەچەند رۆژی داهاتوودا یان هەڵدەوەشێنرێتەوە، یان گۆڕانکاری بەسەر ناو و ناوەرۆکەکەیدا دێت.

سەرچاوەیەکی سیاسی ئاگادار بە سپی راگەیاند "بەهۆی ئەو رەخنانەی رووبەرووی سەرکردایەتی سیاسی کوردستان - عێراق بۆتەوە، پارتی بڕیاری داوە، یان ئەو سەرکردایەتیە هەڵوەشێنێتەوە، یان گۆڕانکاری بەسەر ناو و ناوەرۆکەکەیدا بهێنرێت".

سەبارەت بەوادەی دەستکاریکردنەکە، یان هەڵوەشانەوەی سەرکردایەتییەکە، سەرچاوەکەی سپی ئاشکرای کرد وا بڕیاربوو سبەی چوار شەممە ٤ ی تشرینی یەکەم کۆبوونەوەی سەرکردایەتی سیاسی بۆ ئەو پرسە سازبکرێت.
سەرچاوەکەی سپی ئاماژەی بۆ ئەوە کرد ئەگەر بەهۆی پرسەی تاڵەبانی، بتوانرێت کۆبوونەوەی ئاسایی سەرکردایەتی سیاسی کوردستان بکرێت، ئەوا لەو دوو رۆژەدا ئەو بڕیارە لەسەر ئەو سەرکردایەتییە دەدرێت.  



PM:09:09:03/10/2017