" پێشمەرگە گەمارۆی هێزێکی داعش دەدات "

هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە ناوچەی داقوق گەمارۆی هێزێکی چەکدارانی داعش دەدات.

محەمەد فائق بەرپرسی راگەیاندنی قائیمقامی خورماتوو رایگەیاند" هێزی پێشمەرگە گەمارۆی نزیکەی ٤٠ چەکدارای داعش یان لە رۆژئاوای قەزای داقوق داوە".

بەرپرسی راگەیاندنی قائیمقامی خورماتوو دەڵێت " له ئیستادا نزیکه ی 40 چل چه کداری داعش دزەیان کردۆتە چەمی روخانه و لەوێ خویان حه شارداوه کە دەکەوێتە روژئاوای قه زای داقوق".

ناوبراو ئاماژە بۆ ئەوە دەکات ئەو چەکدارانەی داعش له دەستی چەکدارانی حەشد شەعبی وسوپای عێراقی هەڵهاتوون و لەلایەن هێزەکانی پێشمەرگەی لیوای 9 گه مارو دراون".

داقوق دەکەوێتە باشوری کەرکوکەوەو ناوچەیەکی نزیک موڵگەکانی داعشە لە ناوچەی حەویجە. 



PM:10:53:04/10/2017