یەکگرتوو: دروستکردنی سەرکردایەتی سیاسی کوردستان پەلەی تێدا کراوە

وتەبێژی فەرمی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لەبارەی ناوی ئەنجومەنی سەركردایەتیی سیاسیی كوردستان _ عێراق ەوە رایگەیاند " وای دەبینین لەكۆبونەوەی رۆژی یەك شەممە 1-10-2017 پەلەی تێدا كراوە".

ئەمرۆ چوار شەممە 4-10-2017 مامۆستا هادی عەلی وتەبێژی فەرمی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان رایگەیاند  "ئێمەلەیەكگرتووی ئیسلامی كوردستان سەرنج و تێبینیمان هەیە لەبارەی ناوەكەو وادەبینین كە لەكۆبونەوەكەی رۆژی یەك شەممە 1-10-2017 پەلەی تێدا كراوەو پێویستی بە تاوتوێ كردنی باشتر هەیە ،بۆ ئەو مەبەستە كاری جیدی لەسەر دەكەین بۆ پێداچونەوە بۆ كۆی بابەتەكە".

رۆژی ١ی تشرینی یەکەم لیژنەی باڵای ریفراندۆم بڕیاری دەرکرد کە سەکردایەتی سیاسی کوردستان- عێراقی راگەیاند، جگە لەوەی گۆڕان و کۆمەڵ بەشداری سەرجەم کۆبوونەوەکانی لیژنەی ریفراندۆمیان نەکرد، هاوکات دوای دامەزراندنی سەرکردایەتییەکەش هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی، دژی دامەزرانی ئەو دەستەیە وەستایەوە. 



PM:11:37:04/10/2017