وێنە .. لە هەولێر دکتۆرێکی گەنج خۆی کوشت

پۆلیسی هه‌ولێر ئاشكرای كرد گه‌نجێك كه‌ دكتۆری ددان بووه‌ خۆی كوشتووه‌.

لە راگەیاندراوێکدا پۆلیسی هەولێر رایگەیاند " ئەمڕۆ ڕێکەوتی (٥/١٠/٢٠١٧) کاتژمێر (٦) بەیانی، پۆلیس ئاگادار کرانەوە بە بوونی ڕووداوێکی نەخوازراو لە گەڕەکی کرێکاران، دوای گەیشتنی پۆلیس بۆ شوێنی ڕووداو، دەرکەوت کەوا گەنجێک بە ناوی (هاوڕێ عمر سوڵتان)، تەمەن (٣٥)ساڵ، پیشە دکتۆری ددان خۆی کووشتووە".

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە " دوای ئەوەی ئەو دکتۆرە چوەتە ژوورەکەی خۆی بە پەتێک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە، تەرمەکەی هەڵگیرایەوەو ڕەوانەی پزیشکی دادی کرا، دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ ئەم ڕووداوە کرایەوە لە لایەن پۆلیس".



PM:03:11:05/10/2017